هەزاران زیندانی
فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ڕوبەڕوی مردن دەبنەوە، سەرۆکی یانەی زیندانیانی فەڵەستینیش دەڵێت: کەمپەکانی ئیسرائیل بونەتە
شوێنی ئەشکنجەدانی فەڵەستینییەکان.
هەواڵ:KNNC
عەبدوڵڵا زاغری سەرۆکی
یانەی زیندانیانی فەلەستین وتی: چەندین بەڵگەیان لەلایە کە ئەو زیندانیانەی لای
ئیسرائیل بون و ئێستا ئازادکراون بە ئاستێکی بێ وێنە ئەشکەنجەدراون و روبەڕوی برسێتی،
تاوانە پزیشکییەکان و دەستدرێژی سێکسیی بونەتەوە.
راشیگەیاند، ئێستا هەزاران
زیندانی ڕوبەڕوی مردنی هێواش بونەتەوە بەهۆی ئەو تاوانەی کە لە زیندانەکانی ئیسرائیل
بەرامبەریان ئەنجام دەدرێت، زیندانییەکان لەڕوی جەستەیی و دەرونییەوە دەکرێنە
ئامانج.
سەرۆکی یانەی
زیندانیانی فەڵەستین وتیشی: کەمپەکانی ئیسرائیل بونەتە گۆرەپانی ئەشکەنجەدانی
فەڵەستینییەکان، داواشی لە مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی کرد رۆڵی خۆی بگێڕیت و بەرامبەر
پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بوەستێتەوە.
45 جار خوێندراوەتەوە