واشنتۆن بریاریدا بە
بەهای 3.5 ملیار دۆلار چەک بە سعودیە بفرۆشێت و بڕیارەکەش پەسەند کرا.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا،
بەشێوەیەکی تاقیکاری رەزامەندی لەسەر فرۆشتنی چەک بە بەهای 3.5 ملیار دۆلار بە ریاز
پەسەندکردوە.
ڕیاز داوای هەزار موشەکی
ئاسمانی مەودای مامناوەندی AIM-120C-8ی کردبو، جگە
لە 50 یەکەی ڕێنمایی AMRAAM و پارچەی یەدەگی
دیکە، لەوانە کۆنتێنەری موشەک، پارچەی یەدەگ و خزمەتگوزاری پشتیوانی لۆجستی.
هەرچەندە وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا گرێبەستەکەی پەسەند کردوە، بەڵام پنتاگۆن دەڵێت: هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە،
چونکە کۆمپانیای (RTX.N) بەڵێندەری سەرەکی دەبێت.
ڕێککەوتنی چەکداری یەکێکە
لەو چەند رێکەوتنەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ ڕیاز لە کۆتایی
ئەم مانگەدا ڕایدەگەیەنێت.
پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز
بڵاویکردەوە، واشنتۆن خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی پاکێجێکی چەک بە بەهای زیاتر لە
100 ملیار دۆلار پێشکەش بە ڕیاز بکات.
لەبەرامبەردا، سعودیە
خواستی خۆی بۆ وەبەرهێنانی 600 ملیار دۆلار لە ئەمریکا لە ماوەی چوار ساڵی داهاتودا
لە دوای خولی دوەمی ترەمپ دەربڕی.
117 جار خوێندراوەتەوە