فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەوی رابردو (18) هێرشی ئاسمانییان لە سەرتاسەری سوریا ئەنجامدا.
هەواڵ:KNNC
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە،
هێرشیان کردووەتە سەر پێگەی سەربازی و سیستمی موشەکی دژە فڕۆکە و ژێرخانی موشەکی زەوی
بۆ ئاسمان لە سوریا.
سوپای ئیسرائیل جەختیكردوەتەوە، بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ
بەرگریکردن لە ئاسایش و هاوڵاتیانی ئیسرائیل.
ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی
ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق و دەوروبەری، کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش برینداربون.
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە نزیک نەخۆشخانەی
حەرەستا لە باکوری رۆژهەڵاتی دیمەشقی پایتەختی سوریا، هێرشیان كردووەتە سەر فەوجی
(41)، هەروەها هێرشیان كردووەتە سەر گەڕەکی بەرزە لە باکوری پایتەخت.
هاوكات هێرشێکی ئاسمانی بارەگای فیرقەی یەکی رژێمی
پێشوی کردووەتە ئامانج، لەگەڵ دەوروبەری شاری حەما لە ناوەڕاستی سوریا و پێگە سەربازییەکانی
ناوچەی جەبەل شەعرە لە پارێزگای لازقیەو چەندین ناوچەی تر لە سوریا.
245 جار خوێندراوەتەوە