بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكان، بەرهەمهێنانی کارەبا لە
وێستگەكانی بەنداوەكان راگیراون و وتەبێژی كارەبای سلێمانی دەڵێت: بڕی ئاوی عەمبار
كراو تەنها بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیانە.
هەواڵ: (KNNC)
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە
دیجیتاڵ میدیای (KNN)ـی رایگەیاند: بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەكان،
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە
ئاوییەكان بڕیانداوە بە كوژاندنەوەی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرجەم بەنداوەكان
دراوە.
رونیكردوە، لە بەنداوی دوكان تەنها یەك وێستگە توانای
بەرهەمهێنانی كارەبای هەبو كە بڕەكەی (60 بۆ 70) میگاوات بوە، بۆیە لە دوێنی
هەینییەوە بڕیاری كوژاندنەوەیان دراوە.
وتیشی: لەحاڵەتی پڕبونی ئاوی بەنداوی دوکان ئەگەر وێستگەکانی
ئەو بەنداوە کاریان پێبکرێت، دەتوانرێت (400) مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێندرێت،
بەڵام لە ئێستادا بەرهەمهێنانی کارەبا لەو وێستگەکە سفرە.
وتەبێژی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەو بڕە ئاوەی
لە بەنداوی دوکان عەمبار كراوە، تەنها بەشی پێویستییەکانی هاوڵاتییان دەکات بۆیە
ناتوانرێت کارەبا لە ئاوی بەنداوەکە بەرهەمبهێندرێت.
سلێمانی – بڕیار نامیق
319 جار خوێندراوەتەوە