بەمەبەستی دابینكردنی غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لەبری
غازی ئێرانی، پڕۆژە نەوتییەكانی بەسرە بۆری گواستنەوەی غازی ناوخۆ دەگەیەنێت بە
وێستگەكانی كارەبا.
هەواڵ: (KNNC)
مونتەسر كازم، بەڕێوەبەری كاروباری پڕۆژە نەوتییەكانی بەسرە رایگەیاند: بەمەبەستی
قەرەبوكردنەوەی كەمبونەوەی غازی ئێران بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا،
لەسێ رۆژی داهاتودا كارەكانی گەیاندنی بۆری لەبەندەری خوڕزوبەیرەوە بۆ وێستگەی بەسرە
كۆتایی پێدێت و تاقیدەكرێتەوە.
وتیشی: بۆ كۆتایی هێنان بە پڕۆژەكە، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری پڕۆژە
نەوتییەكان پێوانەی نوێی تۆماركردوە كە ماوەی گرێبەستەكە (120) رۆژبوە، بەڵام
توانیویانە لە (90) رۆژدا كۆتایی بەكارەكانیان بهێنن و بگەن بە قۆناغی
تاقیكردوەنەوەی بۆریەكان.
لای خۆشیەوە عەلی شەداد، وتەبێژی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق وتویەتی:
پرۆژەکە توانتی هەیە كە بڕی (500 بۆ 800) مەتر سێجا غاز دابین بكات، كە ئەوەش
خزمەتێكی گەروە بە كەرتی وەزە بەگشتی و بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا بكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پڕۆژەکە بەدیلێکی سەرکەوتوە بۆ قەرەبوكردنەوەی بڕی
ئەو غازەی لە ئێرانەوە كەمدبێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەوەی گەمارۆکانی ئەمەریکا
لەسەر تاران توندتر دەبێتەوە و بەغدادیش ناچارە كە بڕی غازی هاوردەکراو كەم
بكاتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە كە بەرەو هاوینێکی سوتێنەر دەڕۆین.
355 جار خوێندراوەتەوە