بانکی ناوەندی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە ئەو کەسانەی دەچنە حەج

KNN : Kurdish News Network
05:13 - 01/05/2025
عێراق
+
-

بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا، بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی بفرۆشێت بەو کەسانەی بەشداری مەراسیمی حەجی ئەمساڵ دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکەکە لە نوسراوێکدا کە واژۆی عەمار حەمەد خەڵەف جێگری سەرۆکی بانکەکەی لەسەرە ئاشکرایکرد، لە بەغداد و پارێزگاکانی دیەکە، لەرێگەی بانکە فەرمییەکانەوە ئاسانکاری بۆ ئەو هاوڵاتییانە دەکەن کە بەشداری رێورەسمی حەجی ئەمساڵ دەکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕی دوو هەزار دۆلار بە هەر حاجییەک دەفرۆشن بە نرخی (132) هەزار دینار، بۆئەوەش پێویستە ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات بەڵگەنامەی پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن دەستەی حەج و عومرە بۆ بکرێت لەگەڵ پاسپۆرتی حەج.

 

دەشڵێت: فرۆشتنی دۆلار بە حاجییان لەرێگەی فەرمی و بەبەڵگەنامە تۆماردەکرێن، هەروەها هەمو ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە لە رێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە گەشتی حەج دەکەن.

 

بانکی ناوەندی، ئاگاداری ئەو کەسانەش دەکاتە کە دەیانەوێت بەشداری رێورەسمی حەجی ئەمساڵ بکەن، دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە (4/5/2025)، داواکاری پێشکەشی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی.

86 جار خوێندراوەتەوە