جارێكی دیكە سەرۆکی ئەمەریکا،
مشتومڕەکانی لەسەر ژمارەی بارمتە ئیسرائیلییەکان کە هێشتا لە کەرتی غەززە لە ژیاندا
ماون، وروژاندەوە و جەختیكردوەتەوە كە: ژمارەكە لە (24) بارمتە كەمترە.
هەواڵ: (KNNC)
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا
رایگەیاند: لە کۆی
(59) بارمتە كە لەلای بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی بەدیل گیراون، تەنها (24) كەسیان
لەژیاندا مابون، بەڵام ئێستا تێگەیشتوم كە ژمارەكە لەوە كەمترە.
پێشتر تەلئەبیب
رایگەیاندبو؛ لە كۆی ئەو (24) كەسەی لە گرتوخانەكانی بزوتنەوەی حەماسدان، تەنها (24)
كەسیان لە ژیاندا ماون.
سەرەتای هەفتەی رابردو كاتێك
سارا، هاوسەری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وتارەكەی نەتانیاهۆ بڕی
ئاشكرایكرد؛ كە ئاماری راستەقینەی بارمتە ئیسرائیلییەكان لەلای حەماس لەو ژمارە
كەمترە كە بەشێوەیەكی فەرمیی راگەیەندراوە.
هاوكات رۆژنامەی تایمزی
ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە؛ قسەکانی سارا نەتانیاهۆ لەسەر بنەمای زانیاری كە بەشێکی
نهێنی بوە بۆ وەزیرەکانی کابینەی حکومەت گواسترایەوە، ئەوەش بنەماڵەی بارمتەکانی توڕە
کردوە.
381 جار خوێندراوەتەوە