ئەڵمانیا،
فەرەنسا و بەریتانیا داوایان لە ئیسرائیل کرد کۆتایی بە گەمارۆی سەر غەززە بهێنێت
و هۆشداریش دەدەن كە نابێت خاکی فەلەستین بخرێنە ژێر هیچ گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافییەوە.
هەواڵ:
(KNNC)
میدیاكانی
جیهان لەسەر زاری وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا بڵاویانكردوەتەوە؛
بەمەبەستی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە، پێویستە ئیسرائیل كۆتایی
بە ئەو گەمارۆیە بهێنێت كە خستویەتییە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی كەرتەكە و رێگری لە
گەیشتی پێداویستییەكان دەكات.
ئەوەیانخستوەتەڕو،
لە دوای (18) مانگ لە جەنگی وێرانکەر، ئیسرائیل رێگری لە گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ
دانیشتوانی كەرتی غەززە دەكات، بۆیە نابێت هاوکارییە مرۆییەکان وەک ئامرازێکی سیاسی
بەکاربهێنرێت.
وەزیرانی
دەرەوەی هەرسێ وڵاتەكە رەخنەی توندیان لە ئیسرائیل گرتوە كە؛ لە هێرشەکانی ئەم دواییەی
سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر كەرتی غەززە، ناوچەی مەدەنی، ژێرخان، بینا و دامەزراوەکانی
چاودێری تەندروستی بە ئامانج گرتوە، بۆیە دەبێت سوپاكەی ئیسرائیل کار بکات بۆ
پاراستنی دانیشتوانی مەدەنی بكات.
میدیاكانی
جیهان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە كە، وەزیرەكانی دەرەوەی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و
بەریتانیا وتویانە؛ نابێت
خاکی فەلەستین بخرێنە ژێر هیچ گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافییەوە و لێی كەمبكرێتەوە.
230 جار خوێندراوەتەوە