ئەندامی پێشوی
پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، پارتی و یەكێتی بەپێچەوانەی بەڵێنەكان كاتی
هەڵبژاردن كاردەكەن و دەشڵێت: ئەگەر یەكێتی و پارتی بەقسەی كاك نەوشیروانیان
بكردایە، هەرێمی كوردستان بەئەمڕۆ نەدەگەیشت.
هەواڵ: (KNNC)
ئەبوبەكر
هەڵەدنی، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان لەبەرنامەی رۆژەڤی (KNNC)ـدا كە كاتژمێر (10:00)ـی ئەمشەو بەكاتی هەولێر بڵاودەكرێتەوە رایگەیاند: بۆ
پێكهێنانی حكومەت، پارتی و یەكێتی (180) پلە پێچەوانەی بەڵێنەكان كاتی هەڵبژاردن
كاردەكەن و پشت دەكەنە بەڵێنەكانیان و بۆ دابەشكردنی داهات و لەپێناو پاراستنی
بەرژەوەندییەكانی خۆیان رێكدەكەون نەك لەسەر بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێمی
كوردستان، هەركاتێكش ئەوان دەگەن بەرێككەوتن دیموكراسی لەم وڵاتە پاشەكشە دەكات.
وتیشی: پێشتر یەكێتی
لە داهاتی "هەژماری من" شەریك نەبو، بەڵام ئێستا كە كراوە بەشەریك رازیبوە
كە موچەی مۆچە خۆرانی هەرێم لەڕیگەی "هەژماری من"ـەوە دابەشبكرێت.
روینكردەوە، بێجگە
لە ئەوەی كەلە تەوتیندا موچەخۆران لە پارتی و یەكێتی بێمنەت دەبن، تەوتین گەرەنتی
موچە دەكات، بەپێچەوانەشەوە "هەژماری من" كێشە بۆ موچە دروستدەكات.
لەسەر دۆخی
ئێستای هەرێم، ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، كاك نەوشیروان خەبات گێڕ و بیرمەند بو، بە قسەیان بكردایە لەگەڵ ئەو پاكێجە
چاكسازییانەی لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن پێشكەشیان كرد جێبەجێ بكرایە، هەرێمی
كوردستان بەئەمڕۆ نەدەگەیشت.
1385 جار خوێندراوەتەوە