لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا شاندی باڵای
دەمپارتی نامەیەكی رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە دەخوێننەوە كە بۆ هەواڵ پرسینی سڕەی
سورەیا ئۆندەری ناردوە و دەڵێت: کلتورى دژایەتیی تورک و کوردى لە توركیا تێکشکاند.
هەواڵ: (KNNC)
دوای گەڕانەوەیان لە دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان،
رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان سازكرد كە تیایدا
نامەیەكی ئۆجەلانیان خوێندەوە كەتیادا هاتوە: هیوای باشی و سەلامەتی بۆ سرەی
سورەیا ئۆندەر، ئەندامی پەرلەمانی توركیا دەخوازێت و بۆ بەردەوامی پڕۆسەی چارەسەریی
ئاشتی پێویستیان بە ئۆندەرە.
دەشڵێت: سڕی سورەیا ئۆندەر، کلتورى
دژایەتیی تورک و کوردى لە توركیا تێکشکاند.
شەوی (15ـی نیسانی 2025) سری سورەیا
ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی توشی جەڵتەی دڵ بو،
بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە و لە ئەستەنبوڵ نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجام درا.
204 جار خوێندراوەتەوە