بەهۆی رەخنەگرتن لە دەستپێكردنەوەی
هێرشەكانی سوپای بۆ سەر كەرتی غەززە، حكومەتی ئیسرائیل ئەفسەرێكی پلە باڵا لە
سوپاكەی دور دەخاتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ چوارشەممە، رۆژنامەی تایم ئۆف
ئیسرائیل رایگەیاند: مایكڵ ماجەر، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە
سوپای ئیسرائیل، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردوەتەوە، ئەوەی زیاتر هاوكاری پاراستن و بەرگری كردن لە گەلەكەی دەكات، رەت
كردنەوەی بەشداریكردنە لە هێرشكردنە سەر خەڵكی كەرتی غەززەیە لەگەڵ
خیانەتكارەكاندا.
باسی لەوەشكردوە، دەستپێكردنەوەی
هێرشكردنە سەر دانیشتوانی كەرتی غەززە، تەواوی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئیسرائیلە.
لە بڵاوكراوەیەكی دواتردا كەلە تۆڕە
كۆمەڵایەتییەكان رایگەیاندوە، ئەفسەرەكەی هەواڵگری سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بۆ
ئەوەكردوە، بەهۆی "پۆستەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان" بەبڕیارێك لە
خزمەتی سەربازی دورخراوەتەوە.
بڕیاری دەستپێكردنەوەی جەنگ و هیرش
كردنە سەر كەرتی غەززە لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆوە، ناڕەزایەتییەكی فراوانی
لێكەوتوەتەوە، دوێنێ كەسوكاری ئەو كەسانەی لەلایەن بزوتنەوەی حەماسەوە بە بارمتە
گیراون، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای راگرتنی هێرشەكانیان دەكرد.
101 جار خوێندراوەتەوە