سەرۆكی وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت: ئەوەی لە غەززە رودەدات سەرەتایە و بەنیازن تا ئەو كاتەی حەماس لەناودەبەن جەنگ بەردەوام بێت و جەختیش دەكاتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانیان رێگرییان نییە.
هەواڵ: (KNNC)
دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل
بۆ سەر کەرتی غەززە، لەیەکەم لێدوانیدا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك
وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئەوەی ئێستا لە غەززە رودەدات تەنها سەرەتایە، بۆیە
تا ئەو كاتەی دیلەكان ئازاد دەكرێن و بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لەناودەبەن، جەنگ
بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ بەدەستهێنانی
ئامانجەكانیان لە جەنگی غەززە هیچ رێگرییەكیان نییە و بەنیازن نەخشەی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست بگۆڕن
بەمەبەستی گەڕاندنەوەی سەرجەم
بارمتەكانی لای بزوتنەوەی حەماس، لە رۆژی سێشەممەوە جارێكی دیكە ئیسرائیل هێرشەکانی
بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێكردەوە و بەهۆیەوە نزیكەی هەزار قوربانی لێكەوتوەتەوە.
722 جار خوێندراوەتەوە