لە تێنسى ئەمەریکا سەگێک تەقەى لە
خاوەنەکەى  کردوە و بریندارى کردوە و لە
ئێستادا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەرى تەندروستى وەردەگرێت.
 
هەمەڕەنگ:KNNC
 
پۆلیسى ئەمەریکا بڵاویکردوەتەوە؛ هاوڵاتییەک
رەوانەى نەخۆشخانە کراوە کە بەهۆى بەرکەوتنى فیشەکەوە بریندار بوە، بەڵام ئەوەى
نامۆیە ئەوەیە کەسەکە لە خەودا تەقەى لێکراوە و ئەوەشى تەقەکەى کردوە سەگەکەى بوە.
 
پۆلیس رونى کردوەتەوە کە لەکاتێکدا ئەو
کەسە لەسەر جێگاکەى خۆى خەوتوە، چەکێک لەسەر جێگاکەى بوە و سەگەکەشى چوەتەسەر
جێگاکە و یاریی بە چەکەکە کردوە.
 
ئەو پیاوە ئەمەریکییە خەڵکى شارى مەمفیسى
ویلایەتى تێنسی-یە، لەکاتى روداوەکەدا هاوسەرەکەیشى لەگەڵیدا بوە و هەردوکیان
خەوتون، فیشەکەکەش بەر ڕانى چەپى کەوتوە و بۆ چارەسەریش رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.
 
بەپێی زانیارییەکانى پۆلیسى ئەمەریکا، سەگەکە
لە جۆرى پیتبۆڵ-ە و ناوى ئۆریۆ-یە،لەوکاتەدا کە یاریی بە چەکەکە کردوە و فیشەکەکە
تەقیوە و خاوەنەکەى بریندار بوە.
 
لەگەڵ ئەوەى روداوەکانى تەقەکردن لە ئەمەریکا
زۆر بەربڵاوە و بە یەکێک لە کێشە زەقەکان دادەنرێت، بەڵام تەقەکردن لەلایەن سەگەوە
روداوێکى دەگمەن و نامۆیە.
                
 
              699 جار خوێندراوەتەوە