سەرۆکی دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی،
سەر بە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دورخستنەوەی زیاتر
لە 300هەزار کەسی لە سیستمی تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى ڕاگەیاند.
هەواڵ:KNNC
ئەحمەد موسەوی- سەرۆکی
دەستەی چاودێری کۆمەڵایەتی لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقی رایگەیاند:
لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆسەرلەنوێ دابەشکردنەوەی پشتیوانی بۆ ئەوانەی
کە پێویستیان بەیارمەتییە، زیاتر لە 300 هەزار کەس لە سیستمی تۆڕى
پاراستنى کۆمەڵایەتى دورخراونەتەوە.
موسەوی راشیگەیاند؛ ئەو ڕێکارە دەبێتە
سەرچاوەیەک بۆ دابینکردنی پارە و لەداهاتوشدا رێکاری تر دەگیرێتە بەر بۆ دورخستنەوە
و گواستنەوەی ژمارەیەک لەوانەی کە سودمەندن بۆ وەزارەتەکانی دیکەى دەوڵەت.
سەرۆکی دەستەی چاودێری
کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەچاوەڕوانی ئەو هەموارکردنانەدان کە لەخشتەی بودجەدا ئەنجام
دەدرێت و ئەوەی رێگەیان پێدەدەدات دەستکراوەتر بن لەکارەکانیاندا.
7244 جار خوێندراوەتەوە