دادگای فیدراڵی بڕیاری راگرتنی
یاساكانی لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕانەوەی خانوبەرەی هەڵوەشاندنەوە و سەرۆکی دادگای باڵای
فیدراڵیش رایدەگەیەنێت: نابێت هیچ یاسایەک دەربکرێت کە لەگەڵ دەستوردا ناکۆك بێت.
هەواڵ: (KNNC)
جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای
فیدراڵی رایگەیاند: نابێت هیچ یاسایەک دەربکرێت کە لەگەڵ دەستوردا ناکۆك بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، مادەی (13)ـی دەستوری
هەمیشەی ساڵی (2005)ـدا هاتوە کە؛ دەستور یاسای
باڵای عێراقە، هەروەك جەختیشی كردەوە كە؛ مادەی (61)ـی دەستور دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بۆ یاسادانان
دیاری كردوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا
ئەو تانەیەی کە لە دژی یاساکانی لێبوردنی گشتی، باری کەسی و گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی
تۆمارکراوە رەت بکاتەوە، هاوكات ئەو فەرمانەشی هەڵوەشاندنەوە كە ئاڕاستەی حكومەتی
كردوە كە رێگری لە جێبەجێكردنیان دەكات.
323 جار خوێندراوەتەوە