بەهۆی ناكۆكی نێوان كۆمپانیاكانی كار و هێمن گروپ لەگەڵ دانیشتوانی گوندی گردەڕەش لە هەولێر ئاڵۆزی دروستبوە و مەترسی روبەڕوبونەوەی چەكداری هەیە.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: بەهۆی رێگریكردن لەسەر بەكارهێنانی
زەوییەكانییان لەلایەن كۆمپانیاكانی كار و هێمن گروپ لەگەڵ دانیشتوانی گوندی گردەڕەش لە هەولێر ئاڵۆزی دروستبو.
یەکێک لەدانیشتوانی گوندەکە بە (KNN)ـی
راگەیاند: دانیشتوانی گوندەکە چەکیان هەڵگرتوە و ڕێگە نادەن زەویەکانیان لەلایەن
كۆمپانیای كار و هێمن گروپەوە بەکاربهێنرێت.
پەیامنێری كەی ئێن ئێن رونیكردەوە، لە ئێستادا ھێزێکی زۆر ئەمنی لە نزیك شوێنەکە
جێگیرکراوە، هەروەها چوار دەورەی وێستگەی کارەبای خەبات بە ھێزی ئەمنی و کەسانی چەکدار
دەورەدراوە.
پەیامنێری كەی ئێن ئێن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەھۆی ھەستیاری دۆخەکە كە
مەترسی روبەڕوبونەوە ھەیە، رێگە نادرێت میدیاكان نزیكی شوێنەكە ببنەوە بۆ
روماڵكردنی روداوەكە.
929 جار خوێندراوەتەوە