ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە مەنبج تەقیەوە... کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:02 - 03/02/2025
جیهان
+
-

لە مەنبج ئۆتۆمبێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، نزیکەی 30 قوربانیی لێکەوتوەتەوە، بەوەش ئاماری کوژروان بەهۆی تەقینەوەوە لەم مانگەدا بۆ نزیکەی 20 کەس بەرزبوەوە.

 

هەواڵ:KNNC

روانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەروازەی شاری مەنبج تەقیوەتەوە و بوەتە هۆی کوژرانی حەوت کەس و برینداربونی 20 کەسى دیکە کە لەنێویاندا دو منداڵ هەن.

 

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمە شەشەمین تەقینەوەی هاوشێوەیە کە لەم ماوەیەدا لەو ناوچانە رودەدات کە هاوپەیمانەکانی تورکیا کۆنترۆڵیان کردوە، دو رۆژ بەر لە ئێستاش لە تەقینەوەیەکدا 18 کەس کوژران و 12 کەسی دیکە برینداربون.

 

لای خۆشییەوە، بەرگری شارستانیی ناوچەکە رایگەیاند: زۆرینەی قوربانییانی تەقینەوەکە ژنن.

 

بەپێی ئامارەکان تەنها لە سێ رۆژی ئەم مانگەدا 18 کەس بەهۆی تەقینەوەوە لە مەنبج کوژراون و نزیک بە 40 کەسیش برینداربون.

90 جار خوێندراوەتەوە