ئەربیل یەهود پەیامێک ئاراستەی نەتانیاهۆ و ترەمپ دەکات و دەڵێت: بۆ ئەوەی ئێمە بچینەوە ماڵەوە، کار بکەن بۆ پاراستنی ئاگربەستەکە و پێوەی پابەند
بن
هەواڵ:KNNC
بزوتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ دوشەممە تۆمارێکی ڤیدیۆیییان بڵاوکردەوە کە مێژوەکەی
دەگەڕێتەوە بۆ 25ی ئەم مانگە، کە تێیدا ئەربیل یەهودی تەمەن 30 ساڵ
داوا لە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا
دەکات کار بکەن بۆ پاراستنی ئاگربەستەکە بەو شێوەیەی کە پلانی بۆ دانراوە.
دەشڵێت ئەگەر
ئێوە پابەند بن ئەوا هەمو بارمتە ئیسرائیلییەکان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان و زیندانیەی فەلستینییەکانیش ئازاد دەبن.
بارمتهکەی ئیسرائیل باسی لەوەش کردوە، کە ساڵی 2013 تا 2015 له ریزهكانی سوپای ئیسرائیل خزمهتی كردوه، پێشتر ئیسرائیل ڕەتی کردبوەوە کە سەربازی کردبێت.
لەلای خۆشیەوە، بزوتنەوەی حەماس رایگەیاندوە ئەگەر ئیسرائیل پابەند بێت بە ئاگربەستەوە، ئەوا لە گەڕی سێیەمی ئاڵۆگۆرکردنی بارمتەکان، ئەربیل یەهود ئازاد دەکەن.
بڵاوکردنەوەی ئەم
ڤیدیۆیە لەلایەن حەماسەوە وەک ئاماژەیەک و وەڵامێکە بۆ ئەوەی کە ئەو کچە لە ژیاندایە پێش ئەوەی
لەم هەفتەیەدا لەگەڵ دوو بارمتەی دیکەدا ئازاد بکرێت.
پێشتر، بەهۆی ئازاد نەکردنی لە رۆژی شەممەی رابردودا، ئیسرائیل گومانی هەبو لە زیندو مانەوەی ئەم بارمتەیە و لەلایەن
خۆشیەوە نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند بو
ئیسرائیل ڕێگری لە دانیشتوانی باكوری غەززە دەکرد بگەڕێنەوە تا ئەربیل یەهود ئازاد
نەكرێت.
4330 جار خوێندراوەتەوە