نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:16 - 24/01/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو هەریەکە لە نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکى نرخەکەیان دابەزینى تۆمار کردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە(78) دۆلار و (20) سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەى 50 سەنت دابەزیوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (74) دۆلار و(52)سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرارود بە رۆژی رابردو نرخەکەی 6 سەنت دابەزیوە.

72 جار خوێندراوەتەوە