لە شانۆی رۆمانی پاركی هەواری شار فێستیڤاڵی مرواری بەڕێوەچوو

08:23 - 26/08/2018
هەمەڕەنگ


فێستیڤاڵەكە بۆ خستنە ڕووی تواناكانی خانمان بوو لە بواری جیاجیادا 

 
رێكخراوی مەسەللە بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان لە شانۆی رۆمانی پاركی هەواری شار فێستیڤاڵی مرواری رێكخست بۆ خستنە ڕووی تواناكانی خانمان لەو چالاكیەدا چەند ژنێكی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانلە زاری خۆیانەوە چیرۆكی ژیانی خۆیان و نهێنیەكانی ڕووبەڕوبونەوەی لەمپەرەكان و گەیشتن بەسەركەوتنیان خستە ڕوو بۆ ئامادەبوان , هەر لەو فێستیڤاڵەدا چەند چالاكیەكی میوزیك و گۆرانی پێشكەشكران .

2166 جار خوێندراوەتەوە