بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:44 - 13/12/2024
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان هەوردەبێت، لە زۆربەی شوێنەکان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنورییەکان ئەگەری بەفر بارین هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت.

 

 سەبارەت بە کەشی سبەینێ شەممە کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا لە هەندێک ناوچە، هەروەها نمەباران و بارانی مامناوەند بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.

 

پلەکانی گەرما-ش بە نزیکەی 3 تــــا 5 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ بەڵام لە کاتەکانی شەو دابەزینی پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 11 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران:  10 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 15 پلەى سیلیزى

431 جار خوێندراوەتەوە