محەمەد ئەمین پێنجوێنی: هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكە چاو لە بزوتنەوەی گۆڕان بكەن

KNN : Kurdish News Network
08:30 - 12/12/2024
کوردستان
+
-

سیاسەتمەدارێكی كورد سوپاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و داواش دەكات هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكە چاو لە بزوتنەوەی گۆڕان بكەن، هەروەك داواش دەكات كە وەك وەفایەك بۆ كوردایەتی پردی سمێلكا بكەوە بۆ ئەوەی خەڵكی باشوری كوردستان هاوكاری براكانیان لە رۆژئاوا بكەن.

 

هەواڵ: (KNNC)


لەسەر هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان بەرامبەر بە رۆژئاوای كوردستان، محەمەد ئەمین پێنجوێنی، نوسەر و سیاسەتمەدار لەبەرنامەی رۆژەڤی (KNN) راگەیاند: سوپاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات كە لە بەیاننامەیەكدا پشتگیری خۆی بۆ رۆژئاوای كوردستان دەربڕیوە و داواش دەكات كە هێز و لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی شۆڕشگێر و كورد پەروەری دیكەی هەرێم، چاو لە بزوتنەوەی گۆڕان بكەن.


وتیشی: نوسەران، رۆشنبیران و هونەرمەندانی هەرێم راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە كە داوایان لە حكومەتی هەرێم كردوە؛ پشتیوانی رۆژئاوای كوردستان بكات و پردی سمێلكا بەڕوی خەڵكی ئەو پارچەی كوردستاندا بكاتەوە.


محەمەد ئەمین پێنجوێنی، نوسەر و سیاسەتمەدار ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وەك وەفایەك بۆ مرۆڤایەتی و كوردایەتی و وەك پێزانینێك بۆ ئەو یارمەتییەی كەلە پێشتردا لەلایەن برا كوردەكانی پارچەكانی دیكەوە پێشكەش بە كوردانی باشور كراوە پردی سمێلكا بكەنەوە، بۆ ئەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بتوانێت هاوكاری براكانی خۆی لە رۆژئاوا بكات.

356 جار خوێندراوەتەوە