داتاکانی ئۆفیسی
ئاماری نیشتیمانی لە بەریتانیا دەریانخستوە، ناوی (محەمەد) لە ساڵی 2023ـدا
بەربڵاوترین و بەناوبانگترین ناوی بوە بۆ منداڵانی کوڕ.
هەمەڕەنگ:KNNC
ساڵانە فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی لە بەریتانیا،
ئەو ناوانە بڵاودەکاتەوە کە زۆرترین بەکارهێنانیان هەیە بۆ منداڵانی تازە
لەدایکبو، بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لە ساڵی 202ـدا ناوی (محەمەد) زۆرترین
بەکارهێنانی هەبوە بە تایبەت لە ئینگلتەرا و وێڵز.
هەروەها،
ناوی (نوح) لە پلەی دووەمدا هاتوە کە زۆرترین منداڵە تازە لە دایکبوەکانی
بەریتانیا ئەو ناوەیان لێنراوە.
ئەمساڵ باوترین ناوی عەرەبی، “محەممەد” هاتوەتە
ناو لیستی پەنجا باوترین ناوی جیهانەوە، لە ساڵی 2023ـدا.
هەربەپێی شیکارییەکی رۆژنامەی تەلەگراف دەرکەوتوە
کە دوو ناوی عەرەبی زۆرتری بەکارهێنانیان هەبوە بۆ منداڵە کوڕە تازە لەدایکبوەکان،
ئەوانیش ناوی (ئەیمەن) بە ڕێژەی 47% و (حەسەن) کە 43% بووە.
145 جار خوێندراوەتەوە