چین دۆزینەوەی کانگایەکی زێڕی راگەیاند کە بەبەهای
زیاتر لە 83 ملیار دۆلار یەدەگی زێڕی تێدایە و دەبێتە دوەم گەورەترین کانگای
زێر لە جیهاندا.
هەمەڕەنگ:KNNC
دهستهی جیۆلۆجی پارێزگای
هونان لە وڵاتی چین رایگهیاند، کرێکاران زیاتر لە 40 دەماری کانزای زێڕیان لە قوڵایی
زیاتر لە دو هەزار مەتر لە وانگو دۆزیوەتەوە کە زیاتر لە 300 تەن یەدەگی زێڕی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکردوە بەهای
ئەو زێڕە یەدەگەی لە کێڵگەکەدا هەیە زیاتر لە 83 ملیار دۆلارە، بەوەش دەبێتە
گەورەترین یەدەگی زێڕ لە جیهاندا لەدوای کانگای زێڕی ساوس دیپ لە باشوری ئەفریقا کە
نزیکەی 930 تەن زێڕی تێدایە.
بهپێی ڕۆژنامهی ئیندیپێندنتی
بەریتانی، تاقیكردنهوهكانی كونكردن له ناوچهكانی دهوروبهری شوێنهكه ئاماژهیان
به بونی بڕێكی زیاتری زێڕ كردوه، کە ئەوەیش ئاماژهیه بۆ ئهوهی كه رهنگه یهدهگهكه
لهوه گهورهتر بێت كه راگهیهندراوه.
ئاژانسی رۆیتەرز بە
پشتبەستن بە داتاکانی ئەنجومەنی زێڕی جیهانیی بڵاویکردەوە، چین گەورەترین بەرهەمهێنەری
زێڕە لە جیهاندا و نزیکەی لەسەدا 10ـی بەرهەمی زێڕی جیهانی لە ساڵی 2023
پێکهێناوە.
963 جار خوێندراوەتەوە