بەریتانیا: نەتەنیاهۆ سەردانى وڵاتەکەمان بکات دەستگیرى دەکەین

KNN : Kurdish News Network
09:30 - 28/11/2024
جیهان
+
-

وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا رایگەیاند کە وڵاتەکەى پابەندە بە بڕیارى دادگاى نێودەوڵەتییەوە و ئەگەر بنیامین نەتەنیاهۆ سەردانى وڵاتەکەیان بکات بە دڵنیاییەوە دەستگیر دەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

دەیڤد لامى، وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا لە وەڵامى پرسیارى لیژنەى کاروبارى دەرەوەى وڵاتەکەى بۆ بڕیارى دەستگیرکردنى بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاندوە؛ پابەندیی دەکەوێتە سەرشانى ئەو لە ئەگەرى سەردانى نەتەنیاهۆ بۆ وڵاتەکەى دادگاکان ئاگادار بکاتەوە، جەختى کردوەتەوە کە ئەو لەو حاڵەتەدا دادگاکان ئاگادار دەکاتەوە و رێگە دەدات دادگا بڕیارى خۆى بدات.

 

هەر لەوبارەیەوە، وتەبێژى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە ناتوانن پێشوەختە لەوبارەیەوە لێدوان بدەن و سیستمى دادگاکانى بەریتانیا بڕیار دەدات کە ئایا بڕیارى دادگاى نێدەوڵەتى جێبەجێ دەکرێت یان نا.

 

وتوشیەتى: هەر سەردانێکى لەوجۆرە رێکارى دادوەریی بەدوادادێت و بەدڵنیاییەوە لێکۆڵینەوەى یاسایی پێویست ئەنجام دەدرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر هەریەکە لە ئەمەریکا و ئەڵمانیا و فەرەنسا رایانگەیاند کە بڕیارى دادگاى نێودەوڵەتى بۆ دەستگیرکردنى بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە وڵاتەکەیان جێبەجێ ناکەن.

379 جار خوێندراوەتەوە