بایدن: بەبێ حەماس، کار بۆ ئاگربەست لە كەرتی غەززە دەكەین

KNN : Kurdish News Network
03:50 - 27/11/2024
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەمەریکا رایگەدەگەیەنێت: واشنتۆن هەوڵ بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە و کۆتاییهێنان بە جەنگەكە  بەبێ مانەوەی دەسەڵاتی حەماس دەدات.


هەواڵ: (KNNC)


جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) نوسیویەتی: لە رۆژانی داهاتودا كۆشكی سپی جارێكی هەوڵ بۆ  ناوبژیوانی و گەیشتن بە ئاگربەست لە كەرتی غەززە و ئازادكردنی بارمتەكان دەدات.

 

بڵاویشیكردوەتەوە، هەوڵەكەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بەهاوكاری هەریەك لە تورکیا، میسر، قەتەر، ئیسرائیل دەبێت، بەڵام نابێت بزوتنەوەی حەماس لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

 

لای خۆیەوە، جەیک سولیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند: لە رۆژی چوارشەممەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا، هەوڵە نوێیەکانی بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە دەستپێدەکات.

 

کەناڵی (NBC) بڵاویكردەوە، جۆو بایدن، سەرۆکە ئەمەریكا لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە، لەڕێگەی نێردراوەكانەوە  پەیوەندی بە تورکیا، قەتەر، میسر و ئەو وڵاتانەی دیكەی پەیوەستن بە ئاگربەست لە ناوچەکەدا دەکات.

 

هەوڵە نوێكانی ئەمەریكا بۆ ئاگربەست لە كەرتی غەززە، دوای چەند کاتژمێرێكی كەم دێت لە راگەیاندن و جێبەجێکردنی ئاگربەست لە لوبنان، بڕیار وایە كۆتایی بە ململانێكانی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل دەهێنێت و ئاوارەكانی هەردو وڵات دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان.

145 جار خوێندراوەتەوە