لە ڕێگای گەیشتن بە هەزار گۆڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی
ئەفسانەی پۆرتوگالی ژمارەی گۆڵەكانی لە كاروانە وەرزشییەكەیدا گەیاندیە 913 گۆڵ.
وەرزش:KNNC
بە تۆماركردنی دو گۆڵ لە یارییەكەی نەسڕ بەرامبەر
غەرافە لە خولی بژاردەكانی ئاسیا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەكانی بۆ 913 گۆڵ بەرزكردەوە.
هاوكات، لە ئەمساڵدا ژمارەی گۆڵەكانی گەیاند بە
40 گۆڵ و بەو ژمارە گۆڵەش سی ئار سێڤن سەروی لیستی گۆڵكارانی جیهانی گرتوە.
لەخولی رۆشنی سعودیە كریستیانۆ رۆناڵدۆ خاوەنی
7 گۆڵەو لە خولی بژاردەكانی ئاسیاشدا خاوەنی 4 گۆڵە.
ئێستاش دۆن دو ئامانجی بۆ خۆی دیاریكردوە یەكەمیان
گەیشتنە بە گۆڵی ژمارە هەزار، دوەمیان یاریكردنە لەتیمێك لەپاڵ جۆنیۆری كوڕی.
79 جار خوێندراوەتەوە