ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رۆژى سێشەممە یەکەم
کۆبونەوەى بە سەرۆکایەتیی مەشهەدانى ئەنجام دەدات دواى ئەوەى بۆماوەى نزیکەى ساڵێک
دانیشتنەکان بە وەکالەت بەڕێوەدەبران.
هەواڵ:KNNC
بەپێی خشتەى کارى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق،
لە کۆبونەوەکەى رۆژى سێشەممەدا پێنج بڕگە تاوتوێ دەکرێن، کە گرنگترینیان
هەموارکردنەوەى خشتەى بودجەى سێ ساڵى عێراقە، میدیاکانى عێراقیش ئاماژە بۆ
ئەوەدەکەن کە ئەم هەموارە پەیوەندى بە ماددەى پەیوەندیدار بە تێچوى هەر بەرمیلێکى
نەوتى بەرهەمهاتوە لە هەرێمى کوردستان.
هەر بەپێی خشتەکە، لە تەوەرێکى دیکەى
کۆبونەوەکەدا دەنگدان لەسەر یاساى رێککەوتنى خزمەتگوزاریی گواستنەوەى ئاسمانیی
نێوان حکومەتى عێراق و حکومەتى روسیا دەکرێت.
میدیاکانى عێراق دەڵێن: ئەو یاسایانەى زۆرترین
مشتومڕیان لەسەر بوە لە کارنامەى کۆبونەوەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقدا نین وەک
یاساى بارى کەسێتى و لێبوردنى گشتى و پرۆژەیاساى گەڕاندنەوەى ئەو موڵکانەى کە
بڕیارەکانى ئەنجومەنى فەرماندەیی شۆڕش دەیانگرێتەوە.
151 جار خوێندراوەتەوە