كارلۆ ئەنچیلۆتی چارەسەرێكی كاتی بۆ لای ڕاستی
هێڵی بەرگری ریاڵ مەدرید دۆزیوەتەوە و یاریزانێكی هێڵی ناوەراست لەو پێگەیەدا یاری
پێدەكات.
هەواڵ:KNNC
ئەمشەو لە دوای ڕاوەستانی یاریی خولە ناوخۆییەكان
بەهۆی ماوەی فیفاوە خولی ئیسپانیا دەستپێدەكاتەوە و ڕیاڵ مەدریدیش یەكشەممەی
داهاتو روبەروی یانەی لیگانیس دەبێتەوە.
لە بارەی پێكهاتەی ریاڵ مەدریدەوە لا سكیستای ئیسپانی
بڵاویكردۆتەوە ئەنچیلۆتی لە لای راستی هێڵی بەرگریدا یاری بە فێدریكۆ ڤالێڤێردی
ناوەندكاری ئۆرۆگوای دەكات.
هێڵی بەرگری ریاڵ مەدرید بەهۆی پێكانی دانی
كارفاخال و ئیدیر میلیتاو و داڤید ئالابا دوچاری كێشەی گەورە بۆتەوە.
ئەنچیلۆتی لۆكاس ڤاسكێزی وەكو كارتێكی كاتی بۆ
چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو هێڵە بەكاردەهێنا، بەڵام پێكانی ئەو یاریزانەش كارتەكانی
دەستی راهێنەرە ئیتاڵیەكەی كەمكردەوە.
ئێستاش ئەنچیلۆتی تەنیا ڤالێڤێردی لەبەردەستدا
ماوە تاكو لە پێگەی بەرگریدا بۆشاییەكی پێ پڕبكاتەوە.
105 جار خوێندراوەتەوە