وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پەیوەندی بە
کازم ساهیرەوە کردوە و پێی راگەیاندوە، رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە خستنەڕوی وێنەیەکی
گەشاوەی هونەری عێراق.
هەمەڕەنگ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە فوئاد
حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، دوای ئاهەنگە گەورەکەی شەوی رابردوی کازم ساهیر لە ریازی پایتەختی
سعودیە، "پەیوەندیم بە کازم ساهیرەوە کردوە و پێم وت، تۆ سەری هونەری عێراقیت
بەرزکردەوە لەبەردەم جەماوەری عەرەبی و جیهانی، بێگومان هونەر رۆڵێکی گرنگی هەیە لە
بەخشینی هێز بە سیاسەتی دەرەوەی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکردوە،
پێزانینی قوڵم دەربڕیوە بۆ رۆڵی دیار و بەرچاوی لە خستنەڕوی وێنەیەکی گەشاوەی
هونەری عێراقی بۆ رای گشتی عەرەبی و جیهانی.
دوێنێ شەممە، کازم ئەساهر، چوارەمین خولی فێستیڤاڵی
گۆرانی کلاسیکی پێشکەش کرد، کە لەلایەن دەسەڵاتی مۆسیقای سعودیەوە ڕێکخرابوو و لە
ناوەندی ڕۆشنبیری شا فەهد لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچو.
515 جار خوێندراوەتەوە