پاسپۆرتی سلێمانی: ئاگاداری ئەو
كەسانەی دەیانەوێت ببن بەخاوەنی پاسپۆرت دەكات كە بەپێی كاتی دیاریكراو سەردانی
بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن، بەپێچەوانەوە سەرەكەیان دەفەوتێت.
هەواڵ: (KNNC)
بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی سلێمانی و
دەوربەری دەکات، كە دەیانەوێت
ببنە خاوەنی پاسپۆرت، بەپێی كاتی
دیاریكراو کە بەنامەی ئەلیکترۆنی بۆیان رۆشتوە سەردانمان بکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی
خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ رایی بکرێت.
روینكردوەتەوە، لە نامە ئەلیكترۆنییەكەدا، کاتژمێر و رۆژی (حجز)ـی
ئەلەکترۆنییەکەی لەكام رۆژدا ئەو كاتە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی
بكەن.
بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئەگەر
پابەندی کاتی دیاریکراو نەبون، ئەوا سەرەکەیان دەفەوتێت و ناتوانن مامەڵەکانیان بۆ
جێبەجێبکەین، چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەم کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست
دەبێت.
5654 جار خوێندراوەتەوە