نەشتەرگەری چاندنەوەی چاو بۆ کچێکی دانیشتوی غەززە سەرکەوتوبو، دوای ئەوەی پزیشکە فەلەستینییەکان، توانیان چاوی یەکێك لە کوژراوە ئیسرائیلییەکانی بۆ دابنێن.
هەواڵ:KNNC
چیرۆکە زۆر و جیاوازەکانی جەنگی غەززە تەواو نابن، ئەمجارە چیرۆکی گواستنەوەی چاوی کوڕێکی ئیسرائیلی بۆ کچێکی فەلەستینی بوەتە رۆژەڤی میدیا جیهانییەکان، کە هەردوکیان قوربانی جەنگن، یەکەمیان گیانی لەدەستداوە و دوەمیش بریندارە و ئێستا بە چاوی كوڕەكە لە ژیان و دیمەنەکانی دیکەی جەنگ دەڕوانێت.
خۆی مردوە و چاوی بەردەوامە لە بینین
عومەر قەتشان، گەنجێكی
ئیسرائیلی كە بەدەر بوە لە جەنگەكە و لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە
گیانی لەدەستداوە، دوای ئەوەی هیچ هیوایەک بۆ زیندومانەوە نابێت و دڵنیادەبنەوە لە مردنی پزیشكەكانی كەرتی غەززە بەدەرفەتیان زانیوە كە بە گلێنەكانی
رۆشنایی بۆ چاوی شەمس ئاویدە بگەڕێننەوە كە بە هەمانشێوە ئەمیش قوربانی جەنگەکەیە
و چاوێكی بەهۆی بۆردومانەوە لەدەستداوە.
بینینی چاوی کوڕەکەم، ئازاری مردنەکەی کەمکردوەتەوە
باوكی محەمەد قەتشان، بە
سکای نیوزی عەرەبی راگەیاندوە: گیان لە دەستدانی کورەکەم دڵتەنگی كردم، بەڵام گواستنەوەی
چاوی کورەکەم بۆ کچە فەلەستینییەكە و گەڕاندنەوەی رۆشنایی بۆ چاوی دڵخۆشی
کردوم، ئەوەش ئازاری گیان لەدەستدانی کوڕەکەمی سوک کردوە، کە دەبینم چاوی کوڕەکەم لە چاوی یەکێکی دیکەوە بەردەوامە لە بینین، ئێستا کەمتر هەست بەئازار دەکەم .
شەمس بە دوبارە گەڕانەوەی بینین بۆی دڵخۆشە
بۆ وەرگرتنی چارەسەرەی
زیاتر، بڕیار وایە، شەمس عەوایدە ئەو کچەی چاوی كوڕە ئیسرائیلییەكەی بۆ
چێندراوەتەوە، رو لە نەخۆشخانەكانی ئیمارات بكات، لەوبارەیەشەوە بەسکای نیوزی
راگەیاندوە: لەگەڵ چاندنەوەی چاویدا بەسەرکەوتوی دڵخۆشی بۆ گەڕاوەتەوە و گەرانەوەی بینین دوای لەدەستدانی چاوێکی هیوای بۆ ژیان پێبەخشیوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە دڵخۆشە کە دەچێتە ئیمارات، چونکە لەوێ ئامێری باش و مۆدێرن هەیە، وتویەتی پزیشکانی غەززە زۆر لێهاتون، بەڵام لێرە نەدەرمان وەک پێویستە و نە ئامێری پزیشکیشییان لەبەردەستدایە.
لەبارەی روداوەکەوە،
خوشکەكەی شەمس بەسکای نیوزی وتوە: لە (23ـی تەمموز) و لە موشەك بارانێكی سوپای
ئیسرائیلدا بۆ سەر كەتی غەززە شەمس بەسەختی بریندار بوە، لەنەخۆشخانە ئازاری زۆر چەشتوە،
بەڵام ئێستا دڵخۆشن كە تەندروستی باشە و رۆشنایی بۆ چاوی گەراوەتەوە.
لە سکای نیوزەوە؛ بڵند عەبدولکەریم
1803 جار خوێندراوەتەوە