هۆشداری دەدرێت؛ ئیسرائیل هێرشدەکاتە سەر عێراق

KNN : Kurdish News Network
09:56 - 08/11/2024
عێراق
+
-

ژمارەیەک بەرپرسی سەربازی ئاماژەیان بەوەکردوە، ئیسرائیل شوێنە تایبەتەکانی عێراق بە ئامانج دەگرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

دۆگلاس ئۆلیفانت، توێژەر لە دامەزراوەی ئەمەریکای نوێ و بەڕێوەبەری پێشوی پرۆگرامی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، ئەو ململانێیەی لە ناوچەکەدا پەرەی سەندوە مەترسی پەلکێشکردنی عێراقی لێدەکرێت بۆ ناو ئەو گرژییانەی هەن، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاش ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، تێوەگلانی عێراق لە ململانێکان پەیوەستە بە کۆنترۆڵکردنی سەرجەم بارەگا و گروپە چەکدارەکان.

 

پێشتریش، دەیڤید شنکەر دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکی رایگەیاندبو، ئیسرائیل گروپە چەکدارەکانی عێراق دەکاتە ئامانج و ئەوەش تەنیا لەسەر کات وەستاوە.

 

هاوکات، باسیل حسێن سەرۆکی سەنتەری کلاودە بۆ لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی بیروڕای گشتی عێراق رایگەیاندوە، چاوەڕواندەکرێت سیاسەتی نوێی ئەمەریکا توندتربێت سەبارەت بە گروپە چەکدارەکانی عێراق و پەیوەندییان لەگەڵ ئێران.

حکومەتی عێراق چوارشەممەی ڕابردو ڕایگەیاند، خاکەکەی بۆ "ئەنجامدانی هێرش یان وەڵامدانەوە" بەکارناهێنرێت بەتایبەت دوای ئەو هێرشەی ئیسرائیل کردیە سەر ئێران.

322 جار خوێندراوەتەوە