یانە گەورەکان عومەر مەرموشیان دەوێت

KNN : Kurdish News Network
03:34 - 05/11/2024
وەرزش
+
-

بەهۆی ئاستە بەرزەكەیەوە عومەر مەرموش سەرنجی چەندین یانەی ئەوروپای بەلای خۆیدا راكێشاوە ، یانەی بایرن میونشنیش چوەتە ریزی ئەو یانانەی خواستی گواستنەوەی فیرعەونە میسڕییەكەیان هەیە.

وەرزش:KNNC

تۆڕی سكای سپۆرتی ئەڵمانی بڵاویكردوەتەوە، ئیدارەی یانەی بایرن میونشن عومەر مەرموشیان لەسەر مێزی گفتوگۆكانیان داناوەو دەیانەوێت لە هاوینی داهاتودا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبكەن.

سكای بڵاویشیكردوەتەوە، كۆمپانی راهێنەر و ماكس ئیبریلی بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن دەرگای پەیوەندییان لەگەڵ یانەی ئاینتراخت فرانكفۆرت كردوەتەوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتونەتە گفتوگۆكردن لەسەر واژۆكردنی گرێبەستەكە.

یانەی ئاینتراخت فرانكفۆرت دەیەوێت بەرامبەر دەستبەرداربون لەهێرشبەرە میسڕیەكە 50 تا 60 ملیۆن یۆرۆی دەستبكەوێت، بەتایبەتی كە گرێبەستەكەیان لەگەڵ مەرموش هاوینی 2027 كۆتایی دێت.

جگە لەیانەی بایرن میونشن، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیش خواستی گواستنەوەی مەرموشی هەیە ، بەتایبەتی كەلەوەرزی ئەمسالدا لەكۆی 14 یاری 12 گۆڵی تۆماركردوەو 9 ئاسیستیشی كردوە.

165 جار خوێندراوەتەوە