وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی
ژماردن و گەمارۆدانیان لە 15 پارێزگای عێراق تەواو کردوە، تەنها هەرێمی کوردستان
ماوە ئەو پڕۆسەیە هەر بەردەوامە.
هەواڵ:KNNC
عەبدولزهرە هنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی
عێراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی عێراق
بە تەواوی پڕۆسەی ژماردن و گەمارۆدان تەواو و ئەوەی ماوەی بە ڕێژەی لە %99 پڕۆسەکە
تەواو بوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، %85 پڕۆسەی ژماردن و گەمارۆدان
لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەواو بوە و ئەو دواکەوتنەش بەهۆی ئەوە کە درەنگ پڕۆسەکە
لەوێ دەستیپێکرد.
وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، وتیشی:
120 هەزار کارمەند بە تابلێتەوە ئامادەکراون بۆ تەواوی کردنی پڕۆسەی ژماردن و گەرمارۆدان
لەو ناوچانەی کارکردن تێیدا تەواو نەبوە.
بڕیار بو تا کۆتایی ئەم مانگە پڕۆسەی ژماردن
و گەمارۆدان لە هەرێمی کوردستان تەواو ببێت و لە 20ی مانگی داهاتودا سەرژمێری گشتی
لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەرێت.
296 جار خوێندراوەتەوە