دوو گەورە راوێژکارى سەرۆکى ئەمەریکا دەچنە
ئیسرائیل بەمەبەستى گفتوگۆ لەبارەى کۆتاییهاتنى جەنگ لە لوبنان، چاوەڕێش دەکرێت
ئەو پرسە لە چەند هەفتەى داهاتودا یەکلایی بکرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
پێگەى ئەکسیۆسى ئەمەریکى لە زارى سێ سەرچاوە کە
نەیانویستوە ناویان ئاشکرا بکرێت؛ بڵاویکردوەتەوە، سبەینێ هەریەکە لە ئاموس
هۆکستین و برێت مەکگۆرک دەگەنە ئیسرائیل بۆ بەستنى رێککەوتنێک لەبارەى کۆتاییهێنان
بە جەنگ لە لوبنان.
ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە کە
ئیسرائیل و ئەمەریکا رێککەوتنیان لەبارەى جەنگ لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵاى لوبنان
کردوە و دەکرێت لە چەند هەفتەیەکى کەمى داهاتودا یەکلایی بکرێتەوە.
لاى خۆیەوە، رۆژنامەى یەدیعۆت ئەحرانۆت-ى
ئیسرائیلى بڵاویکردوەتەوە کە حیزبوڵاى لوبنان ئامادەیە مەلەفى لوبنان و غەززە
جیابکاتەوە و پرسى جەنگیش لە لوبنان قۆناغێکى باشى بڕیوە.
184 جار خوێندراوەتەوە