بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایدەكات؛ ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم دەكەن
و بانگەوازیش لە هەمو هاوڕێ و کەسایەتی وهەڵسوڕاو و گۆڕانخوازانە دەکەن، بەپڕۆژە، بۆچونەکانیان
بەشداربن لە دەوڵەمەندکردن و گەڵاڵەکردنی دەستورێکی گونجاو بۆ قۆناغی داهاتوی
بزوتنەوەكەیان.
هەواڵ: (KNNC)
لە راگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە؛ وەکو پێویستیەکی ژیانی ڕێکخراوەیی و پابەندی
قانونی؛ بزوتنەوەی گۆڕان لە سێ مانگی داهاتودا، ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم
لە شاری سلێمانی دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە؛ بانگەواز لە هەمو ئەو هاوڕێ و کەسایەتی وهەڵسوڕاو و
گۆڕانخوازانە دەکەن، کە پەرۆشن بۆ بەهێزكردنەوەی گۆڕان، بەپڕۆژە، بۆچونەکانیان بەشداربن،
لە دەوڵەمەندکردن و گەڵاڵەکردنی دەستورێکی گونجاو و پەیكەرەیەكی رێكخراوەیی و
داڕشتنەوەی بەرنامە و گوتاری سیاسی بۆ قۆناغی داهاتوی بزوتنەوەكەیان.
ئەمەش دەقی راگەیەندراوەكەی بزوتنەوەی گۆڕانە؛
راگەیەندراوی رۆژنامەوانی
وەکو پێویستیەکی ژیانی ڕێکخراوەیی و پابەندی قانونی؛ بزوتنەوەی گۆڕان لە سێ
مانگی داهاتودا، ئامادەکاری بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێهەم لە شاری سلێمانی دەکات.
ئەم کۆنفرانسە دەکرێتە وێستگەی گۆڕانکاری ریشەیی و بەخۆداچونەوە هەڵسەنگاندنی
گشتگیر، بۆ ئەدای كاری دامەزراوەكان و یەكە ریکخراوەییەکان.
لەسەر ئەو بنچینەیە و وەک بنەمایەک بۆ کاری پێکەوەیی، بانگەواز لە هەمو ئەو
هاوڕێ و کەسایەتی وهەڵسوڕاو و گۆڕانخوازانە دەکەین، کە پەرۆشن بۆ بەهێزكردنەوەی
گۆڕان، بەپڕۆژە، سەرنج و تێبینی و بۆ چونەکانیان بەشداربن، لە دەوڵەمەندکردن و گەڵاڵەکردنی
دەستورێکی گونجاو و پەیكەرەیەكی رێكخراوەیی و داڕشتنەوەی بەرنامە و گوتاری سیاسی
بۆ قۆناغی داهاتوی بزوتنەوەكەمان.
514 جار خوێندراوەتەوە