نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی
توند دەداتە ئێران لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر هێرشێکی نوێ بۆسەر ئیسرائیل، ئیسرائیلیش بڕیاری
هێرشێکی نوێی بۆ سەر ئێران پەسەند کرد.
هەواڵ:KNNC
لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوینەری ئەمریکا لە نەتەوە
یەکگرتوەکان، هۆشداریی دایە ئێران لە ئەگەری هەنگاوێکی شەڕانگێزانە لە
دژی ئیسرائیل، یان هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، ئەوە سزای زۆر
قورسی بۆ تاران بەدوادا دێت، ئەوەی هەیە دەبێت قۆناغی کۆتایی ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی ئێران
و ئیسرائیل بێت.
هاوکات، میدیاکانى ئیسرائیل ئاشکرایان
کرد، کابینەی جەنگى ئیسرائیل، لە دوایین کۆبونەوەی خۆیاندا، بریاری
هێرشێکی دیکەیان بۆ سەر ئیران پەسەند کردوە.
بە گوێرەی کەناڵی 13 ئیسرائیل لە کۆبونەوەی کابینەی
جەنگ جەخت کراوەتەوە لەوەی، هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کە لە 25ی
تشرینی یەکەم ئەنجامدرا، هێرشەکەی سەر ماڵى نەتەنیاهۆى لەخۆ نەگرتوە، هەربۆیە
وەڵامەکانیان بۆ ئێران کۆتایی نەهاتوە...
1155 جار خوێندراوەتەوە