ئەمشەو لەقەزای
خورماتو هەڵمەتێكی فراوانی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسكیل دەستیپێكرد، بەڕێوبەری پۆلیسی
قەزاكە دەڵێت ئەو هەڵمەتە لەسە داوای هاوڵاتییان بوە و بەهۆی گلەیی و گازندەی ئەوانەوە ئەنجام دراوە.
هەواڵ؛ KNNC
عەمید حسێن عەلی، بەڕێوبەری پۆلیسی خورماتو بەكەی ئێن ئێنی
ڕاگەیاند: هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسكیل دوای ئەوەدێت كە ئەو ماتۆڕسكیلانە
بونەتە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتییان و ساڵنسای ماتۆڕەكانیان گۆڕیوە بۆ دەنگی بەرز و
پێشی بەرزدەكەنەوە.
وتیشی: زیاتر لە 70 ماتۆڕسكیل دەستی بەسەرداگیراوە و ڕێوشوێنی
توند بەرامبەر شۆفێرەكانیان دەگیرێتەبەر و هەڵمەتەكەش بەردەوامە.
بەڕێوبەری پۆلیسی خورماتو ئاماژەی بەوەدا لەماوەكانی ڕابردو
چەند جارێك هەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕسكیلیان ئەنجامداوە و دوای پێدانی هۆشداری
ماتۆڕەكان دراوەتەوە بە خاوەنەكانیان، بەڵام ئەمجارە لەلایەن هاوڵاتیانەوە گلەیی و
گازندەی زۆر كراوە، بۆیە ماتۆڕە دەستبەسەرداگیراوەكان نادرێتەوە و لەناودەبرێن.
205 جار خوێندراوەتەوە