لە کۆبونوەیدا لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند ئێمە بەدوای شەڕەوە نین و گەلی ئازیزمان و سیستەمی
وڵاتەکەمان لە ماوەی 45 ساڵی ڕابردوودا نیشانیان داوە کە هەرگیز بەرامبەر هیچ دەستدرێژکارێک
شکست ناهێنن.
هەواڵ؛KNNC
لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران کە پەیوەست بو بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، پزیشکیان
ئەمەریکای تۆمەتبار کردوە و رایگەیاندوە ئەگەر
دەستدرێژیەکانی ئیسرائیل بەردەوام بێت، گرژیەکان تەشەنە دەکات و دەزانین کە ئەمریکا لەم بابەتەدا ئیسرائیل ئیستفزاز دەکات، لە بەرامبەر هێرشەکەی ئیسرائیلدا وتویەتی لەکاتی خۆیدا وەڵامێکی شیاوی هێرشەکان دەدەینەوە .
پزیشکیان ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەمەریکا ڕاستگۆ نەبوە لەگەڵیان و بەڵێنی دا ئیتر کۆتایی بە شەڕ بهێنێت، بەڵێنەکەیان نەبردە سەر و دەبێت
دەرئەنجامەکەشی لە ئەستۆ بگرن.
بەرەبەیانی رۆژی
شەممە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران وەک وەڵامێک بۆ ئەو
هێرشەی لە یەکی ئەم مانگە ئێران بە هەڵدانی نزیکەی 200موشەک کردیە سەر
خاکی وڵاتەکەی، بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ئێران کوژرانی پێنج کەسی پشتڕاستکردوەتەوە کە چواریان سەربازن.
گەرچی تا ئێستا زیانەکان بەتەواوەتی دیار نین، بەڵام ئێران
لەلایەن خۆیەوە رایگەیاند بو هێرشەکان سنوردار بون و زیانێكی وای نەبوە، لەبەرامبەردا بنیامین
نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای هێرشەکەیان وتبوی هێرشهكه ورد و بەهێزبوە و هەمو ئامانجەکانی خۆیان بەدیهێناوە.
232 جار خوێندراوەتەوە