ئەگەر تۆ یەکێکیت
لەو کەسانە شەوان بە ئاسانی خەوت لێناکەوێت، ئەوا پزیشکانی پسۆڕ ڕێنمایت دەکەن بە
خواردنەوەی کوپێک شیری گەرم لە شەواندا.
تەندروستی: KNNC
خەوتن بۆ تەندروستی
باش و گەشەکردن پێویستە، زۆر گرنگە هەموو شەوێک بەشی پێویستمان دەست بکەوێت، لە ئێستادا کێشەی
خەولێنەکەوتن بوە بە شتێکی باو و زۆر کەس
توشی ئەم حاڵەتە بون، کە دەچنە سەرجێگەی نوستن خەویان لێ ناکەوێت.
پێگەی ڤێری ویڵ
کە پێگەیەکیتەندروستییە، بڵاویکردوەتەوە، خواردنەوەی شیری گەرم بۆ ئاسودەی دەرون
و باشکردنی خەو پەیوەندییەکەی لە مێژینەی هەیە، لەبەر ئەوەی شیر لە پێکهاتەکەیدا
"تریپتۆفان" هەیە کە ترشێکی ئەمینییە و جەستە دەیگۆڕێت بۆ میلاتۆنین کە
جۆرێکی هۆرمۆنە و ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە خەوتنەوە هەیە و یارمەتی کۆنترۆڵکردنی باری دەروونی و خەوتن دەدات.
ماڵپەرەکە
لەزاری پزیشکانی پسپۆڕ بڵاوی کردوەتەوە کە ئەو کەسانەی خەویان ناڕێکە و بەشەودا بەشی پێویست
ناتوانن بخەون، پێویستە و گرنگە بۆ ئەوەی رزگاریان بێت لەو حاڵەتە ئەوا شەوان پەرداخێک شیر لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین
بخۆنەوە، بەمەش جگە لەوەی ئاسودەیان دەکات کوالێتی خەویشان باشتر دەکات.
ئەو کەسانەشی بەردەوام کێشەی ئەوەیان هەیە لە خەودا خەبەریان دەبێتەوە، ئەوا بە خواردنەوەی شیر لە شەودا و پێش خەوتن دەتوانن خۆیان لەو حاڵەتە رزگار بکەن و ئارامی بنون.
ماڵپەرەکە ئەوشی خستوەتە ڕو شیر سودەکەی تەنها خەوێکی باش نییە، بەڵکو بەهۆی ئەوەی وەک سەرچاوەیەکی نایابی کالیسیۆمە، کە بەرهەمهێنانی میلاتۆنین ڕێکدەخات و پێشی دەوترێت هۆڕمۆنی خەو، لە جەستەدا ڕێژەکەی بەرز دەکاتەوە و ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بەئارامی و ئاسودەیی زوتر خەوت لێ بکەوێت.
175 جار خوێندراوەتەوە