رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا دەکات
بەرهەمەکانی نیکۆتین و توتنی تامدار بەخێرایی قەدەغەبکرێت.
تەندروستی:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، رێکخراوەکە
لە بەیاننامەیەکدا داوای لە حکومەتی وڵاتان کردوە، بە خێرایی توتنی تامدار و
بەرهەمەکانی نیکۆتین قەدەغەبکرێت، ئەوەش بەهۆی زیادبونی ژمارەی بەکارهێنەرانی توتن
لەنێو گەنجاندا.
دەشڵێت: ئەو تامانەی
ئێستا دەکرێنە ناو توتنەوە، بەرهەمە ژەهراوییەکان دەگۆڕن بۆ تامێک کە سەرنجی گەنجان
رادەکێشێت و نەخۆشی توندی سییەکانی لێدەکەوێتەوە.
لە ساڵی 2022ـدا، ٥.١٢%ی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی
لە 53 و:اتی جیهان جگەرەی ئەلیکترۆنیان بەکارهێناوە لەکاتێکدا لە گەورە ساڵاندا
رێژەکە 2% بوە.
د. تێدرۆس ئەدهانۆم،
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: "پەتای جیهانی توتن ساڵانە نزیکەی 8
ملیۆن کەس دەکوژێت"
139 جار خوێندراوەتەوە