بۆچی توشبوانی شەکرە کێشی لەشیان دادەبەزێت؟

KNN : Kurdish News Network
08:39 - 26/05/2025
تەندروستی
+
-

د. داهات جەمال حوێزیپزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی هەناوی و شەکرە و غودە دابەزینی کێشی لەش لە توشبوانی شەکرەدا بۆئەم هۆکارانە دەگەڕێنێتەوە:

 

‎1- نەبونی ئەنسۆلینی پێویست یاخود نا چالاکی ئەم هۆڕمۆنە(ئەم حاڵەتە زیاتر لە شەکرەی جۆری یەک رووئەدات)، بەهۆی ئەمەش ئەندامەکانی جەستە ناتوانن شەکرەی ناو خوێن بەکار بهێنن و جەستە دەستدەکات بە تێکشکاندن و بەکارهێنانی چەوری و ماسولکەکان بۆ وەرگرتنی وزەی پێویست.

 

2-دابەزینی کێش لە نەخۆشانی شەکرەی جۆری ٢ دەگەرێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەند حەبێکی شەکرە وەک مێتفۆرمین یان چەند جۆرێکی تری حەبی شەکرە.

 

 

3-زۆرجار بەهۆی چەند نەخۆشییەک رودەدات لە کاتی دروستبوونی نەخۆشی شەکرە وەک نەخۆشیەکانی غودەی چالاک و نەخۆشیەکانی هەوکردن یان نەخۆشی گەنم و نەخۆشی رۆماتیزمە.

 

4- کەم خوێنی و دابەزینی کێشی زۆر بەتایبەتی لە کەسانی جگەرەکێش پێویستە پشکنینی زیاتری بۆ بکرێ بۆ دڵنیا بوون لە نەخۆشی شێرپەنجە.

 

5- ئەو کەسانەی شەکرەکەیان بەرزە و بڕیار دەدەن پارێزییەکی زۆر قورس و سەخت بکەن ئیتر هیچ شتێک نەخۆن لەپێناوی ئەوەی شەکرەکەیان کۆنتڕۆڵ بێت ، لەوانەیە کێشی لەشیان زۆر بە خراپی دابەزێت.

161 جار خوێندراوەتەوە