وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرایدەکات، ساڵانە زیاتر لە 70
هەزار کەس بە هۆی جگەرەکێشان، گیان لەدەستدەدەن و رێژەی بەکار هێنانی جگەرە لە ناو پیاوان 34% و لە ناو ژنان بەرێژەی %90 زیادی کردوە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی تەندروستی ئێران لە نوێترین ڕاپۆرتی
خۆیدا بڵاویکردەوە، 24%ـی پیاوان و 5%ـی ژنان لە ئێران جگەرەکێشن.
هەربەگوێ ئامارەکە، رێژەی بەکارهێنانی جگەرە
لەنێو پیاوان34 % و لە ناو ژنان%90زیادی کردوە، هەروەها رێژەی بەکارهێنانی نێرگەلە بەرێژەی 54% روی لەزیاد بون کردوە.
سەبارەت بە ڕێژەی گیانلەدەستدان بە هۆی بەکارهێنانی
جگەرە وەزارەتی تەندروستی لە راپۆرتەکەیدا ئاشکرایکردوە، 14% کۆی گشتی گیانلەدەستدان لە ئێران بە هۆی بەکار هێنانی
جگەرە و نێرگەلەیە، هەروەها ساڵی رابردو زیاتر 70 هەزار کەس بە هۆی
جگەرەکێشان گیانیانلەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، لە ئێران
70 ملیار کەس جگەرەکێشن و 60٪ـی جگەرە لە دەرەوەی ولاتەوە هاوردە دەکرێت.
165 جار خوێندراوەتەوە