سەرۆکی رێکخراوی
وزەی ئەتۆمی ئێران ئاشكرایدەكات؛ لەدانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ
ئەمەریكا پێشكەوتن بەدیهاتوە هەروەها ئامادەكارییان بۆ دامەزراندنی دو وێستگەی نوێ
كردوە كە توانای بەرهەمهێنانی (20) هەزار مێگاوات كارەبایان هەیە.
هەواڵ:
(KNNC)
محەممەد
ئیسلامی، سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی ئیرنای وڵاتەكەی
راگەیاندوە: دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی نێوان وڵاتەكەی و ئەمەریكا بەنێوەندگیری
عوممان، پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەشی باسی كەمكردنەوەی پیتاندنی
یۆرانیۆم دەكات تا ئاستی سفر، تەنها قسەیە و زیاتر مەبەستەكە ئیسرائیلە.
وتیشی:
ئێران بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەبواری ئاشتیدا بەكاردەهێنێت، یەكێك لەو وێستگانەش لە
بوشێهرە كە توانای بەرهەمێهانی هەزار مێگاوات كارەبای هەیە و لە ساڵی رابردودا (7.3)
ملیار کیلۆ وات کارەبای بەرهەمهێناوە.
رونیكردوەتەوە،
زەویان بۆ دامەزراندنی دو وێستگەی دیكەی ئەتۆمی تەرخان كردوە كە لەسەر بنەمای
رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی ئامادەكاری بۆ بەرهەمهێنانی (20) هەزار مێگاوات
كارەبا دەكەن، بۆیە تاران ناتوانێت گوێ لە ئەو پێشنازانە بگرێت كە لەسەر راگرتنی
پیتاندنی یۆرانیۆم دەخرێنەرو.
سەرۆکی رێکخراوی
وزەی ئەتۆمی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، رێکخراوەکەیان لە پەرەپێدانی پلازما، لەیزەر
و چارەسەری کوانتەمدا، پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە هەروەها توانیوانە دەرمانی تیشکی
كە بەرهەمهێنراوی ناوخۆیە لە چارەسەرکردن و دەستنیشانکردنی زۆربەی نەخۆشیەکاندا بەکاربهێنن.
162 جار خوێندراوەتەوە