کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامی نەبو

KNN : Kurdish News Network
06:24 - 27/10/2024
عێراق
+
-

کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دەنگدان لەسەر یاسای گەڕاندنەوەی زەوی و موڵکی ئەو کەسانەی کە یاساکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە، بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی هات.

هەواڵ:KNNC


فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر زۆربەی بڕگەكانی كارنامەی ئەمڕۆی دواخست، لەوانە یاسای گەڕاندنەوەی زەوی و موڵكی ئەوانەی یاساكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی - حزبی بەعسی هەڵوەشاوە دەیانگرێتەوە.

 

هەر لە دانیشتنەکەدا دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی و پڕۆژەی خزمەت و خانەنشینی چەكدارانی حەشدی شەعبی دواخرا.

326 جار خوێندراوەتەوە