نوسراوی خەرجکردنی
کۆتا گوژمەی پارە بۆ موچەی مانگی نۆ گەیشتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە لقی
هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند، ئەمڕۆ
یەکشەممە نوسراوی خەرجکردنی کۆتا گوژمەی موچەی مانگی نۆ-ی فەرمانبەرانی هەرێمی
کوردستان رەوانەی لقی هەولێری بانکی ناوەندی کراوە.
وتیشی: دوای تەواوبونی رێکارەکان ئەمڕۆ تا سبەی، بڕی پارەکە دەخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی و
ئابوری هەرێم.
هاوکات سەرچاوەیەک لە
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە کەی ئێن ئێنی راگەیاند، بۆ موچەی ئەم مانگە 305
ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە، ئەگەر کۆی ئەو پارەیە بە یەک گوژمە بخرێتە سەر
هەژماری وەزارەتەکەیان، دابەشکردنی موچە خێراتر دەکەن و لەماوەی چوار رۆژدا موچەی
سەرجەم فەرمانبەران و موچەخۆران دابەشدەکەن.
- سلێمانی/ بڕیار نامیق
8926 جار خوێندراوەتەوە