ئۆلی گۆنار سۆلشایەری راهێنەری پێشوی یانەی
مانچستەریونایتد ئەركی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی دانیماركی رەتكردەوە.
وەرزش: KNNC
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایان كردوە، یەكێتیی
تۆپی پێی دانیمارك گرتنەدەستی ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی یەكەمی بۆ سۆلشایەری
ئەستێرە و راهێنەری پێشوی مانچستەریونایتد پێشنیازكرد.
ئاشكراشیان كردوە، سۆلشایەر كە لەدوای راهێنەرایەتی
شەیتانە سورەكان كاری لە ڕاهێناندا نەكردۆتەوە بە نەخێر وەڵامی ئۆفەرەكەی یەكێتیی
تۆپی پێی دانیماركی داوەتەوە.
باسیشیان لەوە كردوە كە ئۆلی گۆنار سۆلشایەر
دەیەوێت لەڕێگەی یانەیەكی گەورەوە بۆ كاری ڕاهێنەرایەتی بگەڕێتەوە.
218 جار خوێندراوەتەوە