کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
10:09 - 26/09/2026
کوردستان
+
-

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو ئاشکرا کران؛ بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە.

 

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت، هەروەها مەودای بینین لە نێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت. سەبارەت بە پلەکانی گەرماش، پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان بێت بە 42 پلە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران بێت بە 28 پلەی سیلیزی. لە ناوەندنی پارێزگاکان و قەزاکانی دیکەش بەم شێوەیە دەبێت: هەولێر 38 پلە، سلێمانی 35 پلە، هەڵەبجە 38 پلە، دهۆک 37 پلە، زاخۆ 38 پلە، ئاکرێ 38 پلە، سۆران 37 پلە، چەمچەماڵ 36 پلە و پیرمام 34 پلەی سیلیزی.

 

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە (27ی ئەیلولی 2026)، ئاسمان بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی و ئاراستەی با و مەودای بینینیش هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نایەت. پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، بە جۆرێک؛ لە گەرمیان 41 پلە و حاجی ئۆمەران 28 پلە دەبێت، لە شارەکانی دیکەش گۆڕانکارییەکی کەم ڕوودەدات (هەولێر 37، سلێمانی 35، هەڵەبجە 37، دهۆک 36، زاخۆ 37، ئاکرێ 37، سۆران 36، چەمچەماڵ 36 و پیرمام 34 پلەی سیلیزی).

132 جار خوێندراوەتەوە