سەرچاوەیەک
لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن بەغداد بڕە پارەیەکی دیکە
رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ
دەکەن.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە
دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن-ی راگەیاند، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول نزیکەی
(305) ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە.
وتیشی: چاوەڕێ دەکەین ئەمڕۆ یان سبەینێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق
بڕە پارەیەکی دیکە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و ئەوکات رۆژی
یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول
دەکەن.
سەبارەت بە موچەی مانگی 10 سەرچاوەکەی کەی ئێن ئێن وتی: لیستی موچەی مانگی
10 ئامادەیە و لە نزیکترین کاتدا رادەستی بەغداد دەکرێت.
سلێمانی/ بڕیار نامیق
8596 جار خوێندراوەتەوە